سنە؛ دەسبەسەرکرانی ئێقباڵ مەجیدی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

19:54 - 25 رەزبەر 2723

ڕۆژی شەممە، ٢٢ی ڕەزبەری ١٤٠٢، ئێقباڵ مەجیدی، هاووڵاتیی خەڵکی سنە. لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییەیان لە شوێنی کارەکەی خۆی، لە شەقامی "غەفوور"ی سنە، دەسبەسەر کردووە.

ئەم سەرچاوەیە ڕایگەیاند: هێزە ئەمنییەتییەکان پاش دەسبەسەرکردنی ئێقباڵ مەەجیدی، ماڵ و شوێنی کاری نابراویشیان پشکنیوە.

ئەم هاووڵاتییە لە چالاکانی بیاڤی ژینگەیە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئێقباڵ مەجیدی، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.