برینداربوونی کۆڵبەرێک لە ناوچە سنوورییەکانی پاوە

13:13 - 24 رەزبەر 2723

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، کۆڵبەرێک بە ناوی "بێهرووز مورادی"، خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری پاوە بریندار بوو.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بە بێ ئاگادارکردنەوە و هۆشداریدانی پێشوو، تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە.

ئەم کۆڵبەرە لەم ڕووداوەدا پشتی بەتوندی بریندار بووە و بەرکەوتنی فیشەکەکە بووەتە هۆۆی ئەوەی کە بەشی دڵ و سییەکانیشی تووشی کیشە بن.

ئەم کۆڵبەرە لە نەخۆشخانەیەکی کرماشاندا نەشتەرگەریی بۆ کراوە و لە بەشی چاوەدێریی تایبەتدا خەوێندراوە.