کۆڵبەرێکی خەڵکی بۆکان بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری بانە، بریندار بوو

10:45 - 24 رەزبەر 2723

ڕۆژی یەکشەممە، ٢٣ی ڕەزبەر، کۆڵبەرێک بە ناوی "کەماڵ ئەشتەری"، خەڵکی بۆکان، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی بانە، بریندار بوو.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە بێ ئاگادارکردنەوە و هۆشداریدانی پێشوو، تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە کە لە ئاکامدا لاقی بەتوندی بریندار بووە.

ئەم کۆڵبەرە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی سەرەتا ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبیی بانە کراوە و دواتر بە هۆی قورسیی برینەکانییەوە، نێردراوەتە نەخۆشخانەیەکی تەوریز.