برینداربوونی کۆڵبەرێکی خەڵکی جوانڕۆ لە سنووری نەوسوود

11:41 - 23 رەزبەر 2723

ڕۆژی دووشەممە، ١٧ی ڕەزبەر، کۆڵبەرێک بە ناوی "موحسن وەلیۆڵڵاهی"، خەڵکی جوانڕۆ، بە تەقەی هیزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود، بریندار بوو.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەت، بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، لە پشتەوە تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە و لە ئاکامی ئەم تەقەکردنەدا بەتوندی بریندار بووە.

ئەم کۆڵبەرە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی، ڕەوانەی ناوەندی دەرمانی کرابوو.

هەر لەم پێوەندییەدا، ڕۆژی هەینی، ٢١ی ڕەزبەر، چەند کۆڵبەر بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود بریندار بوون کە دۆخی گشتیی یەکێکیان، نالەبار ڕاگەیەندراوە.