حوکمی لەسێدارەدرانی زیندانییەکی کورد لە زیندانی لاکانی ڕەشت جێبەجێ کرا

01:00 - 21 رەزبەر 2723

سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٠ی ڕەزبەر، زیندانییەک بە ناوی "حوسێن محەممەدی"، تەمەن ٥٢ ساڵ و خەڵکی بۆکان، لە زیندانی لاکانی ڕەشت، لە سێدارە درا.

یەکێک لە کەسە نزیکەکانی ئەم زیندانییە، بە کوردپای وت: ئەم زیندانییە نزیک ١٥ ساڵ پێش بە تۆمەتی پێوەندیدار بە ماددەی هۆشبەر لە ڕەشت دەسبەسەر و لەلایەن ناوەندە دادوەرییەکانەوە بە لەسێدارەدران مەحکووم کرابوو.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: تەرمی ئەم زیندانییە بۆ بۆکان ڕاگوێزراوە.

حوسێن محەممەدی خەڵکی گوندی "تەکان تەپە"ی بۆکان، خێزاندار بووە و دوو منداڵی هەیە.