مەهاباد؛ هیوا شەباهەنگ بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

10:23 - 10 رەزبەر 2723

ڕۆژی یەکشەممە، ٩ی ڕەزبەر، هیوا شەباهەنگ، هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کرا.

ئەم هاووڵاتییە پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە گرتنگەیەکی ئەمنییەتییەوە بۆ زیندانی مەهاباد ڕاگوێزراوە و لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری بووە.

ڕۆژی سێشەممە، ٢٤ی گەلاوێژ، هیزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم لاوە کوردەیان دەسبەسەر کردبوو.

تاکوو ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی هیوا شەباهەنگ، زانیارییەکی ورد دەست نەکەوتووە.