ڕاگواستنی حەسەن مەردانی و لوقمان پیشیار بۆ زیندانی بۆکان

11:05 - 13 رەزبەر 2723

ڕۆژی چوارشەممە، ١٢ی ڕەزبەر، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "حەسەن مەردانی"، تەمەن ٦٥ ساڵ و "لوقمان پیشیار"، تەمەن ٥٨ ساڵ، خەڵکی بۆکان، پاش کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکەیان لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێوە بۆ زیندانی بۆکان ڕاگوێزران.

ئەم دوو هاووڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیاندا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەیان مەحرووم کرابوون.

شەوی پێنجشەممە، ١٩ی گەلاوێژ، ئەم دوو هاووڵاتییە بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و تاکوو ئێستا سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەوان زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.