ئاودانان؛ دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی تەمەن ٣٧ ساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

19:34 - 12 رەزبەر 2723

دوانیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە، ١٠ی ڕەزبەر، ئەحمەد تەکلیفی، هاووڵاتیی تەمەن ٣٧ ساڵی خەڵکی موورمووری، سەر بە پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە شاری ئاودانان، دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردووە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.