بۆکان؛ دەسبەسەرکرانی قارەمان لوتفی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

11:19 - 9 رەزبەر 2723

ڕۆژی چوارشەممە، ٥ی ڕەزبەر، قارەمان لوتفی، هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە خاوەنی زێڕنگەریی لوتفی لە بۆکانە و بە هۆی پشتیوانی لە مانگرتنی بازاڕییان و کاسبکارانی ئەم شارە لە ساڵوەگەڕی قەتڵی حکوومەتیی ژینا_مەهسا ئەمینیدا، بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە دۆخ و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

هەر لەم پێوەندییەدا، ڕۆژی شەممە، ٨ی ڕەزبەر سەید ئەسعەد یووسفی، هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.