برینداربوونی سێ کۆڵبەر بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "تەتە"ی هەورامان
18:20 - 2 رەزبەر 2723
ڕۆژی شەممە، یەکی ڕەزبەر، سێ کۆڵبەر لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "تەتە"ی هەورامان، بریندار بوون.
هەواڵنێری کوردپا شوناسی دوو کەس لەم کۆڵبەرانەی "سەباح (پاشناو ناڕوون)" و "کەنعان (پاشناو ناڕوون)"، خەڵکی مەریوان، ڕاگەیاندووە.
هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەیان لەم کۆڵبەرانە کردووە.
ئەم سێ کۆڵبەرە، بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی مەریوان کراون.