سەردەشت؛ کوژرانی کچێک لەلایەن باوکییەوە بە هۆی "دێر چوونەوە بۆ ماڵەوە"

23:41 - 1 رەزبەر 2723

کچێکی لاو بە ناوی "هایدە حەسەنزادە"، تەمەن ١٨ ساڵ و دانیشتووی شاری ڕەبەتی سەردەشت، بەشێوەیەکی دڕندانە لەلایەن باوکیەوە کوژراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، تەرمی ئەم کچە پاش ٤ مانگ، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لە بەنداوی سەردەشت لەحاڵێکدا دۆزراوەتەوە کە دست و دەمی بە چەسب بەسترابووە و چەن بلۆکیش پێوە بەسترابووەتەوە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: ٤ مانگ پێش، بنەماڵەی ئەم کچە ڕایانگەیاندبوو کە منداڵەکەیان لە ماڵ هەڵهاتووە، بەڵام ڕوون بووەوە کە باوکی کوشتوویەتی و خستوویەتە نێو بەنداوەکەوە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: هۆکاری کوشتنی هایدە ئەوە بووە کە دێر گەڕاوەتەوە بۆ ماڵەوە و بنەماڵەکەی ئەمەیان بە "بێ ئابڕوویی" زانیوە.

باوکی هایدە حەسەنزاە، دەسبەسەر کراوە و تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کراوە.