سنە؛ دەسبەسەرکرانی ئازاد حاجی میرزایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە
20:02 - 29 خەرمانان 2723
ڕۆژی شەممە، ٢٥ی خەرمانان، ئازاد حاجی میرزایی، هاووڵاتیی خەڵکی سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و دەسبەسەریان کرد.
تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئازاد حاجی میرزایی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.