ورمێ؛ دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

17:59 - 29 خەرمانان 2723

ڕۆژی سێشەممە، ٢٨ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عەباس مووسەوی قاسملوو"، تەمەن ٣٤ ساڵ و خەڵكی گوندی "گردەوان"، سەر بە ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ‌هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر شوێنێ کاری ئەم هاووڵاتییە و دەسبەسەریان کردووە.

ئەم هاووڵاتییە وەستای کاری ئارماتۆربەندییە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی عەباس مووسەوی قاسملوو، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.