سەقز؛ شەهلا چووپانی بە سێ مانگ زیندانی تەعزیری و سزای نەختی مەحکووم کرا

11:51 - 13 خەرمانان 2723

هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی شەهلا چووپانی، تەمەن ٣٥ ساڵ و کچی محەممەد، خەڵکی سەقز، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەم شارەوە بە سێ مانگ زیندانی تەعزیری و سزای نەختی مەحکووم کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دادگا ئەم هاووڵاتییەی بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران" بە سێ مانگ زیندانی تەعزیری و ٢٠ میلیۆن سزای نەختی مەحکووم کردووە.

ڕۆژی سێشەممە، ٦ی پووشپەڕ، کاتژمێر ٩ی بەیانی، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی، هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی باوکی ئەم هاووڵاتییە لە شارەکی قەوەخ و ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.

شەهلا چووپانی بە مەبەستی لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کرابوو و دواتریش بە دانانی بارمتە، بە شێوەی اتی ئازاد کرابوو.

ئەم هاووڵاتییە کوردە، لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری بووە.

شەهلا چووپانی لە کارگایەکی قاڵیبافیدا کاری کردووە.