ئارش شەریفی ڕەوانەی زیندانی مەریوان کرا

22:31 - 28 خەرمانان 2723

ڕۆژی دووشەممە، ٢٧ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئارش شەریفی"، تەمەن ٣٢ ساڵ و کوڕی عەباس، خەڵکی گوندی تەنگیسەر و دانیشتووی مەریوان، لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە بۆ زیندانی مەریوان ڕاگوێزرا.

ئارش شەریفی لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری بووە.

ئارش شەریفی، ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی جۆزەردان، لە شوێنی کارەکەی و بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران" و بە بێ بەڵگەی یاسایی لە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان دەستیان بەسەر مۆبایلی ئارش شەریفیدا گرتووە و بردوویانە.