ئەراک؛ دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی دێهلۆڕان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

12:01 - 27 خەرمانان 2723

ڕۆژی یەکشەممە، ٢٦ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "بەهمەن بالوی"، تەمەن ٤٠ ساڵ و خەڵکی دێهلۆڕان، دانیشتووی شاری ئەراک، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەهمەن بالوی، بە هۆی چالاکی لە سۆشیاڵ میدیادا، لەلایەن هیزە ئەمنییەتییەکانەوە بەدواداچوونی بۆ کراوە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: هێزە ئەمنییەتییەکان ڕۆژی ٢٥ی خەرمانان، هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و لەپتاب، کامێرا و هەندێ کەلوپەلی دیکەیان لەگەڵ خۆیان بردووە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە سەبارەت بە دۆخ و شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاووڵاتییە، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.