دیواندەرە؛ دەسبەسەرکرانی خەسرەو فەتحی، کوڕی حەبیبوڵڵا فەتحی، لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازدی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

11:57 - 25 خەرمانان 2723

ڕۆژی هەینی، ٢٤ی خەرمانان، خەسرەو فەتحی، کوڕی حەبیبوڵڵا فەتحی، لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە دیواندەرە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی، خەسرەو فەتحییان دەسبەسەر کردووە و بە مەبەستی لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی سنەیان کردووە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی خەسرەو فەتحی، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

ڕۆژی ٢٨ی خەزەڵوەری ١٤٠١، حەبیبوڵڵا فەتحی خەڵکی دیواندەرە، لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکاندا و بە تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکان گیانی لەدەست دا.