مەهاباد؛ دەسبەسەرکرانی دوو هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

10:33 - 25 خەرمانان 2723

ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٣ی خەرمانان، ئەشکان فەهیم و ڕەزا ئەندێشە، دوو هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد، لەلایەن هیزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی، هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم دوو هاووڵاتییە و بە توندوتیژییەوە دەسبەسەریان کردوون.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: ئەم دوو هاووڵاتییە، بە هۆی لێدانی توندی هێزە ئەمنییەتییەکانەوە، بریندار کراون.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم دوو هاووڵاتییە، زانیارییەک دەست نەکەوتووە.

وێنە لە ڕاستەوە بۆ چەپ: ئەشکان فەهیم و ڕەزا ئەندێشە