دەسبەسەرکرانی دوو چالاکی سێنفیی مامۆستایانی سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

10:29 - 25 خەرمانان 2723

ڕۆژی هەینی، ٢٤ی خەرمانان، عەزیز مەرزی و ئەمین مینایی، لە چالاکانی سێنفیی مامۆستایانی سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم دوو کەسەیان دەسبەسەر کردوون.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: عەزیز مەرزی و ئەمین مینایی پاش چەند کاتژمێر، ئازاد کراون.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدروەکان دژی ئەم دوو مامۆستا کوردە، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

وێنە لە ڕاستەوە بۆ چەپ: عەزیز مەرزی و ئەمین مینایی