کامێران؛ لەیلا قەڵوەزی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

12:02 - 12 خەرمانان 2723

ڕۆژی شەممە، ١١ی خەرمانان، لەیلا قەڵوەزی، هاووڵاتیی خەڵکی کامێران لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی، ئەم هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: ئەم هاووڵاتییە پاش دەسبەسەرکران، بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی سنە ڕاگوێزراوە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی لەیلا قەڵوەزی، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

ئەم هاووڵاتییە ساڵی ڕابردوو، لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی ژن، ژیان، ئازادیدا لە کامێران، لەلایەن هیزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و دواتر بە دانانی بارمتە لە کانوونی ئێسڵاح و تەربییەتی سنە ئازاد کرا.