سەقز؛ ئازاد ئەمینی، چالاکی ژینگەپارێزی، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

10:21 - 25 خەرمانان 2723

ڕۆژی هەینی، ٢٤ی خەرمانان، ئازاد ئەمینی، چالاکی ژینگەپارێزیی خەڵکی سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم چالاکە کوردە و دەسبەسەریان کردووە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئازاد ئەمینی، زانیارییەک دەست نەکەوتووە.