بۆکان؛ دەسبەسەرکرانی میلاد موستەفەوی، ڕاهێنەری ئەسپ سواری لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

18:02 - 24 خەرمانان 2723

ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٣ی خەرمانان، میلاد موستەفەوی، ڕاهێنەری ئەسپ سواری لە بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە، سلێمان سوارە، بەرپرسی ئیدارەی وەرزشی بۆکان لەگەڵ میلاد موستەفەوی پێوەندی دەگرێت و پێی دەڵێ کە سەردانی ئەم ناوەندە بکات، کە دوای ئامادەبوونی میلاد لەم ناوەندە، ناوبراو بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر دەکرێ.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراەکان دژی میلاد موستەفەوی، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.