دێولان؛ دەسبەسەرکرانی ئومید نیازی، برای موحسن نیازی لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی
01:42 - 24 خەرمانان 2723
ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٣ی خەرمانان، ئومید نیازی، برای موحسن نیازی، لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازدی لە دێولان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کاتژمێر ٢ی دوانیوەڕۆ، ئومید نیازی بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئومید نیازی، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
موحسن نیازی، خۆپیشاندەری خەڵکی دێولان، ڕۆژی ٢٩ی خەزەڵوەری ١٤٠١، لە مەودای نزیکەوە بە فیشەکی هێزە ئەمنییەتی_سەرکوتکەرەکان گیانی لەدەست دا.