بانە؛ دەسبەسەرکرانی محەممەد چاوشینی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

01:36 - 24 خەرمانان 2723

ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٣ی خەرمانان، محەممەد چاوشینی، هاووڵاتیی تەمەن ٥٥ ساڵی خەڵکی گوندی "ورچەک"، سەر بە شاری سەردەشت و دانیشتووی بانە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە کوردە، زانیارییەک دەست نەکەوتووە.

گەلاوێژی ساڵی ١٤٠١١، شێرکۆ چاوشینی کوڕی محەممەد، لە کاتی کؤڵبەریدا بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتەوە لە سنووری " سەرتەزێن"ی بانە، گیانی لەدەست دا.