دەسبەسەرکران و ڕاگواستنی دوو خوشک بۆ زیندانی ئیلام
01:32 - 24 خەرمانان 2723
فەخریە ئومیدی و بەتوول ئومیدی، دوو هاووڵاتیی خەڵکی ئیلام، پاش دەسبەسەرکران، بۆ زیندانی ئەم شارە ڕاگوێزران.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم دوو خوشکە، ڕەوانەی دابڕگەی زیندانی ئیلام کراون و بە "پڕوپاگەندە دژی نیزام" تۆمەتبار کراون.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ئەم دوو خوشکە بە هۆی بڵاوکردنەوەی تراکت لە شاری ئیلامدا، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراون.