حوکمی خانەنشینکرانی زۆرەملێی شیلان یووسفی، مامۆستای فیزیکی قوتابخانە دواناوەندییەکانی سەقز، لەلایەن لێژنەی سەرپێچییەکانی وەزارەتی پەروەردەوە پشتڕاست کرایەوە

01:18 - 23 خەرمانان 2723

لێژنەی سەرپێچییەکانی وەزارەتی پەروەردە، حوکمی خانەنشینکرانی زۆرەملێی شیلان یووسفی، مامۆستای فیزیکی قوتابخانە دواناوەندییەکانی سەقزی، بە کەمکردنەوەی دوو گرووپ، پشتڕاست کردەوە.

شیلان یووسفی، بە ٢٣ سااڵ پێشینەی وانەوتنەوە، بە دۆسییەسازی و سکاڵای حەراسەتی ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی سەقز لەلایەن لێژنەی سەرەتایی سەرپێچییەکانی ئیدارەی گشتیی پەروەردە و بارهێنانی سنە، بە کەمکردنەوەی دوو گرووپ، بە خانەنشینکرانی زۆرەملێ، مەحکووم کرابوو.

تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم مامۆستا کوردە، بەشداری لە کۆبوونەوە سێنفییەکانی مامۆستایان و پشتیوانی لە ناڕەزایەتییەکانی ژن، ژیان، ئازادی ڕاگەیندراوە.

پاش پشتڕاستکرانەوەی ئەم حوکمە، شۆرای هاواهەنگیی دامەزراوە سێنفییەکانی فەرهەنگییانی ئێران، وێڕای مەحکوومکردنی ئەم جۆرە حوکمە نایاساییانە، دەرکردنی پەیتاپەیتای حوکمی دەرکران، کەمکردنەوەی گرووپ، خانەنشینکردنی زۆرەملێ، هەڵپەساردن لە خزمەت و .... دژی مامۆستایان لەلایەن وەزارەتی پەروەردەی سەرچاوەگرتوو لە دۆخی پادگانی و ئەمنییەتی کە بەسەر ئەم وەزارەتەدا زاڵ بووە زانیوە.