مەهاباد؛ خالید مەولان‌نژاد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

11:53 - 12 خەرمانان 2723

ڕۆژی یەکشەممە، ٥ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "خالید مەولان‌نژاد"، کوڕی محەممەد، خەڵکی مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: خالید مەولان‌نژاد تاکوو ئێستا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر، پێوەندیی تلفۆنی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کراوە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی خالید مەولان‌نژاد زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.