سەقز؛ دەسبەسەرکرانی سەمیرا ئەحمەدی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

13:15 - 22 خەرمانان 2723

ڕۆژی چوارشەممە، ٢٢ی خەرمانان، سەمیرا ئەحمەدی، هاووڵاتیی خەڵکی سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆ، هێزە ئەمنییەتییەکان بە سێ ماشین لە شەقامی فیردەوسیی سەقز، بە بێ بەڵگەی یاسایی، ئەم هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: ئەم هاووڵاتییە لە ماشینەکەی خۆیدا بووە کە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی سەمیرا ئەحمەدی، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.