هێرۆ قەدیمی ڕەوانەی کانوونی ئێسڵاح و تەربییەتی سنە کرا

13:12 - 22 خەرمانان 2723

هێرۆ قەدیمی، چالاکی مەدەنیی ناسراوی خەڵکی سەقز پاش دەسبەسەرکران، ڕەوانەی کانوونی ئێسڵاح و تەربییەتی سنە کراوە.

ئەم چالاکە مەدەنییە تاکوو ئێستا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری بووە.

ڕۆژی سێشەممە، ٢١ی خەرمانان، ٨ کەس لە هێزە ئەمنییەتییەکان بەبیانووی ڕادەستکردنی کەرەستەی قوتابییان، بەبێ بەڵگەی یاسایی ڕژاونەتەوە ماڵی ئەو چالاکە مەدەنییە و ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.

ئەو چالاکە مەدەنییە لە بیاڤی منداڵان، ژنان و یارمەتیدانی ئەو نەخۆشانەی کە پێداویستی تایبەتییەیان هەیە، چالاکی دەکات.

هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەو چالاکە مەدەنییە، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.