بۆکان؛ دەسبەسەرکرانی سێ هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

16:43 - 21 خەرمانان 2723

ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی خەرمانان، سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ئەحمەد موعەزز"، "ئومید تووتی" و "قادر فەتحوڵڵاهی" خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو سێ هاووڵاتییە کوردەیان دەسبەسەر کردوون.

ئەو سەرچاوەیە دەڵێت: هەتا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو سێ هاووڵاتییە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی دەسبەسەرکراوەکان، بێئاکام ماوەتەوە.

هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە ‌وەپاڵدراوەکان دژی ئەو سێ هاووڵاتییە زانیارییەک، دەست نەکەوتووە.

وێنە لە ڕاستەوە بۆ چەپ: ئومید تووتی، ئەحمەد موعەزز و قادر فەتحوڵڵاهی