سەقز؛ وەرزشوانێکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

13:58 - 21 خەرمانان 2723

شەوی دووشەممە، ٢٠ی خەرمانان، تاهیر سوڵتانی، وەرزشوانی سەبکی کیک بۆکسینگ و خەڵکی شاری سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ‌هێزە ئەمنییەتییەکان هێرشیان کردووەتە سەر شوێنی کاری ئەم وەرزشوانە و بە توندوتیژییەوە دەسبەسەریان کردووە.

تاهیر سوڵتانی، لە کێبڕکییەکانی ئاستی پارێزگاکان و ئێراندا لە وەرزشی کیک بۆکسینگ چەند دانە میداڵی بە دەست هێناوە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی تاهیر سوڵتانی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.