بۆکان؛ دەسبەسەرکرانی دوو برا لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

13:53 - 21 خەرمانان 2723

ڕۆژی یەکشەممە، ١٢ی خەرمانان، دوو برا بە ناوەکانی "حەسەن چاکوچ" و "حوسێن چاکوچ"، خەڵکی گوندی "قەڵای هۆلاکۆخان"، سەر بە شاری بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم دوو هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردوون.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: هێزە ئەمنییەتییەکان ئەم دوو برایەیان بە هۆی چالاکی لە سۆشیاڵ میدیادا دەسبەسەر کردوون.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم دوو هاووڵاتییە و شوێنێ ڕاگیرانیان، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

وێنە لە ڕاستەوە بۆ چەپ: حەسەن و حوسێن چاکوچ