پاوە؛ مامۆستا هادی ئەحمەدی بە ٦ مانگ زیندانی تەعلیقی مەحکووم کرا
11:29 - 12 خەرمانان 2723
مامۆستا هادی ئەحمەدی، وتاربێژ و مامۆستای قوتابخانەی دینیی شەمسولعارفینی نەجاری پاوە، لەلایەن دادگای تایبەتی ڕۆحانییەتی کرماشانەوە، بە ٦ مانگ زیندانی تەعلیقی مەحکووم کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، دادگا ئەم مامۆستا ئایینییە کوردەی بە "پڕوپاگەندە دژی نیزام" تۆمەتبار کردووە و ئەم حوکمە ڕۆژی شەممە، ١١ی خەرمانان بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە.
مامۆستا هادی ئەحمەدی ڕۆژی چوارشەممە، یەکی خەرمانان و ڕۆژی چوارشەممە، ٢١ی پووشپەڕ بانگهێشتی دادگای تایبەتی ڕۆحانییەتی کرماشان کرا.