سەقز؛ دەسبەسەرکرانی شێرکۆ حیجازی، چالاکی مەدەنی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

23:13 - 20 خەرمانان 2723

ڕۆژی دووشەممە، ٢٠ی خەرمانان، شێرکۆ حیجازی، چالاکی مەدەنی و بەرپرسی لێژنەی فووتباڵی سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنیەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی و لە ڕێگەی توندوتیژییەوە  ئەم چالاکە مەدەنییەیان لە یەكێک لە شەقامەکانی نزیک بە شوێنی کارەکەی خۆی دەسبەسەر کردووە.

تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی شێرکۆ حیجازی لەبەر دەستدا نییە.