بنەماڵەی عرفان خەزایی، لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، بانگهێشتی ئیتلاعات کران

10:51 - 20 خەرمانان 2723

ڕۆژی یەکشەممە، ١٩ی خەرمانان، حاتەم خەزائی، ندا کارگەر، ئێحسان خەزایی و یەزدان خەزائی، باوک و دایک و براکانی عرفان خەزایی، لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوی ژن، ژیان، ئازادی، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شەهریار لە تاران کران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، هێزە ئەمنییەتییەکان لە پێوەندی لەگەڵ داواکاریی بنەماڵەی عرفان بە مەبەستی وەرگرتنەوەی مافی کوڕەکەیان، هۆشدارییان بەم بنەماڵەیە داوە.

ئەم سەرچاوەیە وتی: بنەماڵەی خەزائی پاش تەواوبوونی لێپرسینەوەکەیان، گەڕاونەتەوە ماڵی خۆیان.

ڕۆژی ٣٠ی خەرمانانی ١٤٠١، عرفان خەزائی، کوڕی حاتەم و ندا، خەڵکی شاری کەنگاوەر سەر بە پارێزگای کرماشان، لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادیدا لە شەهریاری تاران، بە تەقەی هیزە سەرکوتکەرەکان، گیانی لەدەست دا.