سەلاسی باوەجانی؛ دەسبەسەرکرانی سێ لاوی کورد لەلایەن هیزە ئەمنییەتییەکانەوە

01:17 - 18 خەرمانان 2723

ڕۆژی دووشەممە، ١٣ی خەرمانان، سێ لاو بە ناوەکانی "فەردین سداقەت"، تەمەن ٢٠ ساڵ و کوڕی کەیکاوس، "تەحسین یووسفی"، تەمەن ١٩ ساڵ و کوڕی محەممەد و "موسلم حەمدی"، خەڵکی سەلاسی باوەجانی، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی، هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم سێ هاووڵاتییە و دەسبەسەریان کردوون.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: ئەم سێ لاوە، بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی کرماشان ڕاگوێزراون.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم سێ هاووڵاتییە، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

وێنە لە ڕاستەوە بۆ چەپ: فەردین سداقەت، تەحسین یووسفی و موسلم حەمدی