دێهلۆڕان؛ دەسبەسەرکرانی هونەرمەندێکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

01:16 - 18 خەرمانان 2723

ڕۆژی چوارشەممە، ١٥ی خەرمانان، وەتەن دووستی، هونەرمەندی تەمەن ٣٦ ساڵی خەڵکی شاری دێهلۆڕان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم هونەرمەندەیان دەسبەسەر کردووە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی وەتەن دووستی، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.