پارسا قوبادی، خۆپیشاندەری برینداربووی خەڵکی کامێران، دەسبەسەر کرا

13:17 - 17 خەرمانان 2723

ڕۆژی دووشەممە، ١٣ی خەرمانان، پارسا قوبادی، خۆپیشاندەری خەڵکی کامێران و دانیشتووی کرماشان کە لە ناڕەزایەتییەکاندا چاوی بریندار ببوو، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادری کوردپا، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی، پارسایان لە شوێنی کارەکەی باوکی دەسبەسەر کردووە و سەبارەت بە چارەنووسی ناوبراو زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: پارسا قوبادی ڕەوتی چارەسەریی پزیشکی ئەپێوێ و لە کاتی دەسبەسەرکرانییەوە لە دەسپێڕاگەیشتن بە دەرمانەکانی بێبەری کراوە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی قوبادی بۆ ئاگاداربوونەوە لە چارەنووسی کوڕەکەیان، ناوەندە دادوەری و ئەمنییەتییەکان لە دانەوەی وڵامێکی ڕوون لەمبارەوە خۆیان بواردووە.

پارسا قوبادی، خۆپیشاندەری خەڵکی کامێران و دایشتووی کرماشان، لە ناڕەزایەتییەکانی شەوی یاریی فووتباڵی تیمی کۆماری ئیسلامی و ئینگلیس، بە تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکان، بینایی هەر دوو چاوی لەدەست دا.

پارسا قوبادی کوڕی فەرهاد و پەروانە، خەڵکی گوندی "شاینی"ی کامێران و دانیشتووی کرماشانە، ناوبراو لەدایکبووی ٥ی خەزەڵوەری ١٣٨٣ە .