بانە؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هیزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "هەنگەژاڵ"

11:58 - 17 خەرمانان 2723

ڕۆژی چوارشەممە، ١٥ی خەرمانان، کۆڵبەرێک بە ناوی "سەلاح حەسەنی"، کوڕی ڕەحیم، خەڵکی گوندی "مەنیجڵان" و دانیشتووی بانە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "هەنگەژاڵ"، بریندار بوو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: لەم ڕووداوەدا، لاق و ڕانی ئەم کۆڵبەرە بریندار بووە و بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی، ڕەوانەی نەخۆشخانەیەک لە تەوریز کراوە.

سەلاح حەسەنی تەمەنی ٣٣ ساڵە و خێزاندارە.