لەیلا قەڵوەزی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

12:10 - 14 خەرمانان 2723

ڕۆژی دووشەممە، ١٣ی خەرمانان، لەیلا قەڵوەزی، هاووڵاتیی خەڵکی کامێران، بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە کانوونی ئێسڵاح و تەربییەتی سنە ئازاد کرا.

ڕۆژی شەممە، ١١ی خەرمانان، لەیلا قەڵوەزی، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی کانوونی ئێسڵاح و تەربییەتی سنە کرا.

تاکوو ئێستا سەبارەت بە تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی لەیلا قەڵوەزی، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

ئەم هاووڵاتییە ساڵی ڕابردوو، لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی ژن، ژیان، ئازادیدا لە کامێران، لەلایەن هیزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و دواتر بە دانانی بارمتە لە کانوونی ئێسڵاح و تەربییەتی سنە ئازاد کرا.