شنۆ؛ ئارام شەعبان بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

11:32 - 14 خەرمانان 2723

ڕۆژی یەکشەممە، ١٢ی خەرمانان، ئارام شەعبان، هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ، بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی  بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کرا.

ئەم هاووڵاتییە بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ ڕاگوێزرابوو و دوای تەواوبوونی قۆناغەکانی لێپرسینەوە، ڕەوانەی زیندانی شنۆ کرابوو.

ئەم هاووڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری بووە.

ئارام شەعبان، سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە، ١٨ی پووشپەڕ، بە بێ بەڵگەی یاسایی، لەلایەن هیزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و مۆبایلەکەشی لەلایەن ئەم هێزانەوە دەستی بەسەردا گیرا.

تاکوو ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە کوردە زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.