درێژکرانەوەی ماوەی دەسبەسەرکرانی کاتیی هاووڵاتییەکی بەساڵاچوو

23:47 - 6 رەزبەر 2723

ڕۆژی شەممە، یەکی ڕەزبەر، دادگای پیرانشار، ماوەی دەسبەسەرکرانی کاتیی هاووڵاتییەک بە ناوی "محەممەدئەمین محەممەدی"، تەمەن ٧٢ ساڵی بۆ مانگێکی دیکە درێژ کردەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە بەساڵاچووە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێدا لەژێر لێپرسینەوەدایە و تاکوو ئێستا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری بووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە وتی: بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەکیان لە چارەنووسی ناوبراو نییە و لەمبارەوە نیگەرانن.

محەممەدئەمین محەممەدی، خەڵکی پیرانشار، ڕۆژی ١٣ی خەرمانان بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.

تاکوو ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە کوردە، لەبەر دەستدا نییە.