ناسر دالە، هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار لە زیندانی نەغەدەوە بۆ زیندانی ماکۆ دوور خرایەوە

10:58 - 14 خەرمانان 2723

ڕۆژی شەممە، ١١ی خەرمانانی ١٤٠٢، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ناسر(محەممەد) دالە"، تەمەن ٣٢ ساڵ، کوڕی عوسمان، خەڵکی گوندی "زەنگیاوێ" و دانیشتووی "شیناوێ"، سەر بە شاری پیرانشار لە زیندانی نەغەدەوە بۆ زیندانی ماکۆ دوور خرایەوە.

ئەم هاووڵاتییە بە تۆمەتی "موحاربە"، لەلایەن دادگای ئینقلابی مەهابادەوە بە سێ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو کە دەبێ دوو ساڵ لەو ماوەیە وەکوو دوورخرانەوە لە زیندانی ماکۆ تێپەڕێنێ.

ڕۆژی هەینی، ٤ی خەرمانانی ١٤٠١، هێزە ئەمنییەتییەکانەوە بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییە کوردەیان دەسبەسەر کردووە و ڕەوانەی گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشاریان کردووە.

ناسر دالە، پاش چەند ڕۆژ ڕاگیران لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار، بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ ڕاگوێزرابوو.

ئەم هاووڵاتییە پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کرابوو.

ناسر دالە، خیزاندارە و منداڵێکی هەیە.