مەهاباد؛ کچێکی تەمەن ٢٣ ساڵ بە خۆ فڕێدان لە بەرزاییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

15:50 - 4 رەزبەر 2723

ڕۆژی یەکشەممە، ٢ی ڕەزبەری ١٤٠٢، کچێکی تەمەن ٢٣ ساڵ  بە ناوی "مەهسا ڕۆخزادییان"، کچی محەممەدساڵح و خەڵکی مەهاباد بە "خۆ فڕێدان" لە نهۆمی نۆیەمی باڵەخانەیەکی مەسکەن مێهرەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم کچە بە هۆی "کێشەی بنەماڵەییەوە"، هەوڵی خۆکوژیی داوە.

هەر لەم پێوەندییەدا، ڕۆژی سێشەممە، ٢١ ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "مەرزیە فەرەجی"، تەمەن ٣٠ ساڵ و دانیشتووی گوندی "کانی ناو"، سەر بە شاری بانە، بە هۆکاری نادیار لە ڕێگەی خۆۆهەڵواسینەوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری کوردپا، لە ١٠ی سێپتامبری ٢٠٢٢ـەوە هەتا ٢٠٢٣، بەگشتی ٥٩ حاڵەتی خۆکوژی لە کوردستانی ئێراندا ڕوویان داوە.