دێولان؛ دەسبەسەرکرانی لاوێکی تەمەن ١٨ ساڵ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

12:19 - 4 رەزبەر 2723

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، لاوێکی تەمەن ١٨ ساڵ، بە ناوی "محەممەد زەندکەریمی"، خەڵکی گوندی "بڵوان ئاوا"، سەر بە شاری دێولان، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

دەسبەسەرکرانی ئەم لاوە کوردە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە بە بێ بەڵگەی یاسایی و بە توندوتیژییەوە بووە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم لاوە کوردە، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.