سنە؛ دەسبەسەرکرانی چالاکێکی مەدەنی، لەلایەن هیزە ئەمنییەتییەکانەوە

11:44 - 4 رەزبەر 2723

ڕۆژی دووشەممە، ٣ی ڕەزبەر، کەیوان کەمانگەرنەسەب، چالاکی مەدەنیی خەڵکی سنە، لەلایەن هیزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، نیوەڕۆی ڕۆژی ٣ی ڕەزبەر، هێزە ئەمنییەتییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم چالاکە مەدەنییە و ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.

هێزە ئەمنییەتییەکان لە کاتی دەسبەسەرکردنی ئەم چالاکە کوردەدا، ماڵەکەیان پشکنیوە و هەندێ کەلوپەلی تاکەکەسیی نابراو، وەکوو لەپتاب، مۆبایل و کەیسی کۆمپیۆتەرەکەشیان لەگەڵ خۆیان بردووە.

کەیوان کەمانگەرنەسەب لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا چەندین جار بانگهێشتی ناوەندە ئەمنییەتییەکان کراوە و دەسبەسەر کراوە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم چالاکە مەدەنییە، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.