بانه؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت

09:48 - 3 رەزبەر 2723

ڕۆژی شەممە، یەکی ڕەزبەر، کۆڵبەرێک بە ناوی "جەوهەر فیکری"، تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی سەقز، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری بانە بریندار بوو.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی بانە تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە.

ئەم کۆڵبەرە لەم ڕووداوەدا پشتی بریندار بووە و بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانی کراوە.