ئیلام؛ دەرکرانی حوکمی یەک مانگەی دەسبەسەرکرانی کاتی بۆ هۆدا سادقی

18:27 - 2 رەزبەر 2723

دادگا، حوکمێکی یەک مانگەی دەسبەسەرکرانی کاتیی بۆ هۆدا سادقی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی ئیلام دەر کرد.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بڕیار بوو ئەم هاووڵاتییە بەم نزیکانە ئازاد بکرێ، بەڵام بە پێداگریی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئیلام، دادگا حوکمێکی یەک مانگەی بۆ دەسبەسەرکرانی ناوبراو دەر کرد.

ڕۆژی ٣٠ی خەرمانانی ١٤٠٢، لە ڕەوتی بەڕێوەچوونی یەکەمین ساڵوەگەڕی قەتڵی حکوومەتیی موحسن قەیسەری لە گیانلەدەستداوانی ئیلام لەسەر مەزاری ناوبراو، محەممەدحوسێن قەیسەری تەمەن ٤٠ ساڵ و برای موحسن قەیسەری، هۆدا سادقی تەمەن ٣٥ ساڵ و باوکی بە ناوی مەحمووود سادقی و هەروەها عەلی شێرخانی تەمەن ٢٠ ساڵ، بە توندوتیژییەوە لەلایەن هیزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

محەممەدحوسێن قەیسەری پاش چەند کاتژمێر، بە دانانی بارمتەی قورس ئازاد کرا. هۆدا سادقی و موحموود سادقی و عەلی شێرخانی پاش دەسبەسەرکران، ڕەوانەی گرتنگەی ئیتلاعاتی ئیلام کران.