کرماشان؛ ڕەزا ئۆلفەتی، قارەمانی لەشجوانی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

21:44 - 3 خەرمانان 2723

شەوی سێشەممە، ٣١ی خەرمانان، ڕەزا ئۆلفەتی، قارەمانی لەشجوانیی خەڵکی شاری گێڵان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتیەکانەوە دەسبەسەر کرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم وەرزشکارەیان لە ماڵەکەی خۆیدا لە گەڕەکی "نەوبەهار"ی کرماشان دەسبەسەر کردووە.

رۆژی یەکشەممە، ٨ی خەزەڵوەری ١٤٠١یش، ئەم وەرزشوانە کوردە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و دواتر بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و دۆخی ڕەزا ئۆلفەتی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.