فەرزاد مەحموودپوور بە دانانی بارمتە لە زیندانی ورمێ ئازاد کرا

21:35 - 3 خەرمانان 2723

ڕۆژی پێنجشەممە، ٢ی خەرمانان، فەرزاد مەحموودپوور، هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ، پاش ١١ مانگ دەسبەسەرکرانی کاتی، بە دانانی بارمتەی ٢ میلیارد تمەنی لە زیندانی ورمێ ئازاد کرا.

ئەم هاووڵاتییە لە کاتی لێپرسینەوەدا لە گرتنگە، بە مەبەستی وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ، ئەشکەنجە درابوو.

ئەم هاووڵاتییە ڕەزبەری ساڵی ١٤٠١، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و پاش کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکەی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانەوە بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرابوو.

فەرزاد مەحموودپوور، کوڕی عەلی، تەمەنی ٢٢ ساڵە و خەڵکی ئەمیرئابادی شنۆیە.